وەزارەتی پەروەردە چوار بەرێوەبەری تازە دادەمەزرێنێت
ھاجەر داود بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: بەم نزیکانە وەزارەتی پەروەردە چەند بەرێوەبەرێکی تازە دادەمەزرێنێت.
گوتیشی: بەم نزیکانە بەڕێوەبەری پەیمانگاکانی گەشەپێدانی پەروەردەیی دادەنرێن، دوای وەرگرتنی سیڤییەکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە, بۆیە کاری راگەیاندنی ناوەکان تەواو بووە.
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشدا: لە سەر ئاستی ھەر سێ پارێزگا چوار پەیمانگای گەشەپێدانی پەروەردەیی لە ھەوڵێر و دھۆک و سلێمانی دەکرێنەوە و بەم نزیکانە وەزیری پەروەردە ئیمزا لە سەر دەستبەکاربوونی بەرێوەبەرکان دەکات، دیاریکردنی ئەو چوار بەرێوەبەرە لە نێو دەیان داواکاری بووە و کارەکەش لە سەر بنەمای لێھاتوویی بووە.
بە پێی مەرجەکان دەبێت ھەر بەرێوەبەرێک بەلایەنی کەم ھەڵگری بڕوانانەی ماستەر بێت و پسپۆڕیەکەی پەیوەندیداربێت بە بواری پەروەردەو فێرکردن، خزمەتی کارکردنی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت و شارەزایی لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی ھەبێت.
ھاجەر داود ئەوەشی خستەروو کە بۆ بەرێوەبردنی ھەر چوار پەیمانگا ٢٠٠ مامۆستا لە لایەن زانکۆی بێرمینگھامی بەریتانی راھێنیان پێ دەکرێت بۆ ئەوەی لەو پەیبمانگایانە وەکو مامۆستا و کارگێری پەیمانکگاکان دەست بەکاربن.
ئەم پەیمانگایانە تایبەتە بەمامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی دبلۆم خوێندن تێدا بۆ ماوەی دووساڵەو دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەدرێت بەدەرچووەکانی، بەڵام بڕوانامەکە تەنیا بۆ ئیمتیازی داراییو کارگێڕی سوودی لێوەردەگرن.
لەم پەیمانگایەدا مامۆستایان پرۆگرامێکی دوو ساڵەی دەخوێنن بۆ ماوەی ٦٤ ھەفتەیە ، بڕیارە خوێندن لەم پەیمانگایانەدا لەمساڵدا دەستپێبکات.
