سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێك دا: لەسێدارەدانی قازی محەممەد و هاوڕێیانی هەستی كوردایەتی و ئازادیخوازی لە ناخی تاكی كورددا بەهێزتر كرد

 سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێك دا: لەسێدارەدانی قازی محەممەد و هاوڕێیانی هەستی كوردایەتی و ئازادیخوازی لە ناخی تاكی كورددا بەهێزتر كرد
سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی هه‌ستی كوردایه‌تی و ئازادیخوازی له‌ ناخی تاكی كورددا به‌هێزتر كرد، په‌یامی ئاشتی و ره‌وایه‌تیی دۆزی گه‌له‌كه‌مانیشی‌ دووپاتكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك په‌یامێكی‌ به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی بڵاوكرده‌وه‌.

لە ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد سڵاو بۆ گیانی پاكی قازی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین. مەرگ و فیداكاریی پێشەوا قازی لە پێناو بەردەوامیی خەباتی گەلی كورد بوو. لەسێدارەدانی قازی و هاوڕێیانی هەستی كوردایەتی و ئازادیخوازی لە ناخی تاكی كورددا بەهێزتر كرد. لەم یادەدا پەیامی ئاشتی و ڕەوایەتیی دۆزی گەلەكەمان دووپات دەكەینەوە و گەلی كورد بە هیوایەكی زۆر مەزنتر سەیری داهاتوو دەكات.

مه‌سعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
Top