مەریوان نەقشبەندی: کوڕی هیچ بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف نەچۆتە ڕیزەکانی داعش

مەریوان نەقشبەندی: کوڕی هیچ بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف نەچۆتە ڕیزەکانی داعش
هەندێک ماڵپەڕو کەناڵی ڕاگەیاندن هەواڵی ڕۆیشتنی کوڕی بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیان بۆ ناو ڕیزەکانی داعش لە سوریا بڵاو کردۆتەوە و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش ڕەتی دەکاتەوە و ئەو هەواڵە بە ناوزڕاندنی وەزارەتەکە دەزانێت.


لەو بارەیەوە"مەریوان نەقشبەندی"وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەو ماڵپەڕو ڕاگەیاندنانە بەبێ ئەوەی ناوی بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرا بکەن، هەواڵەکەیان بڵاو کردۆتەوە، هەواڵەش وەکو جۆرێک لە ناوزڕاندنی وەزارەتی ئەوقاف دەخوێنمەوە".



مەریوان نەقشبەندی گوتیشی:"کوڕی هیچ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ئەوقافی هەرێم نەچۆتە سوریا و تەنها کوڕی بەڕێوەبەرێکی ئاسایی وەزارەت کە لەڕووی دەروونیەوە ناتەواوە، دیار نەماوە".
Top