مووچەی پێشمەرگەکانی لیوای 70 و 80 دابەشدەکرێت
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 27.3.2014، مووچەی پێشمەرگەکانی لیوای 70 و80ـی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
بەهۆی کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی عێراق، کێشە و ناکۆکی کەوتووەتە نیوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند مانگێکە بەغدا ناردنی مووچەی پێشمەرگە و کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگرتووە.
رووداو
