ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌شداری پێشه‌نگاو كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی ده‌كات
كارزان نوری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: لەسەر بانگھێشتی فەرمی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی پێشه‌نگاو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دوبەی بۆ ھاوکاریی مرۆیی و پەرەپێدان شاندێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی سەردانی دوبەی کرد.
كارزان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد:ئه‌م شێوه پێشانگاو کۆنفرانسه ساڵانە بە بەشداری ئاژانسەکانی (UN) و وەزارەتی ھاوکاری و پەرەپێدانی وڵاتی ئیمارات و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و کۆمپانیاکانی دابینکەری پێداویستی بواری مرۆیی دەبەسترێ، کە تیایدا جگە لە پیشاندانی کار‌و چالاکی و بەرھەمی بەشداربووان چەندین پرسی مرۆیی دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
گووتیشی: رۆژی سێشەمە ٢٥/٣/٢٠١٤ لە ھۆڵی ناوەندی بارزگانی نێودەوڵەتی دوبەی لە ژێر چاودێری شێخ محمد را‌شد المکتوم سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی, خاتوو ھەیا کچی مەلیک حسین و خێزانی شێخ محمد و بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری ھاوکاری و پەرەپێدان و خاتوو ئیسارین کزن سەرۆکی رێکخراوی WFP و راوێژکاری مرۆیی سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و کۆمەڵێ کەسایەتی و نوێنەرانی رێکخراوەکان کۆنفراس و پێشانگاکە کرایه‌وە، كه گرنگی بە کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا بە تایبەتی پرسە مرۆییەکان لەسەر ئاستی جیھان دەدات.
ئه‌وەشی خسته‌ڕوو: ئەم پێشانگاو کۆنفرانسە١١ساڵە بەردەوامە یەکەم جارە رێکخراوێکی کوردی بەشداری تێدا بکات ئه‌ویش ده‌زگای خێرخوازی بارزانیه، بە جل و بەرگی کوردی و ئاڵای کوردستان لەماوەی (٢٥-٢٧ /٣/٢٠١٤) لە شوێنی تایبەتی خۆی کار‌و چالاکیەکانی ده‌خاته ڕوو، له‌یه‌كه‌م ڕۆژدا پێشوازییەکی گەورەی لێ‌کرا لە لایەن ئامادەبوان بە تایبەتی ھاورکارییەکانی دەزگا بۆ رۆژئاوای کوردستان و پرۆژەی ئازیزان، هه‌روه‌ها له میانه‌ی چالاكیه‌كانمان سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سایه‌تیمان كرد و چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ١٦١ کۆمپانیاو رێکخراوی مرۆیی ئه‌نجامدا.
