ژمارەی ئەو گەشتیارانەی بۆ نەورۆز هاتۆتە سلێمانی گەیشتە نزیکەی شەست هەزار کەسە

ژمارەی ئەو گەشتیارانەی بۆ نەورۆز هاتۆتە سلێمانی گەیشتە نزیکەی شەست هەزار کەسە
بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەماوەی شەش ڕۆژد او بۆ جەژنی نەورۆز نزیکەی شەست هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانیان کردووە.



لەم بارەیەوە، "ئارام شوانی" بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: " لەبەیانی ڕۆژی ١٦ تاکو تاکو ٢٢ ژمارەی گەشتیارانەی هاتوونەتە سلێمانیەوە بریتی بووە لە ٥٨٩٢٩".



گوتیشی خاڵی هاتنی گەشتیاران دابەش بووە بەسەر بازگەکان و- فڕۆکەخانە و باشماخ".





ئاشکراشیکرد:"لە خاڵی سنووری باشماخەوە ٢٢١٠١ گەشتیار و لە ڕێگەی بازگەکانەوە ٣٢٦٨٩ گەشتیار و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە ٤١٣٩ گەشتیار هاتۆتە ناو شاری سلێمانیەوە".









PNA
Top