كەركوك...كوژران و برینداربوونی 5 چەكداری سەحوە

كەركوك...كوژران و برینداربوونی 5 چەكداری سەحوە
بەرێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە وشارەدێیەكانی كەركوك رایگەیاند: لەهێرشێكی چەكداری لەباكوری رۆژئاوای كەركوك كوژران و برینداربوونی 5 چەكداری سەحوەی لێكەوتەوە .



بەرێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە وشارەدێیەكان عەمید سەرحەد قادر بەشەفەق نیوزی راگەیاند" كۆمەڵێك چەكدار لە هێرشێكی پەلاماری دا بۆسەر خاڵی پشكنینی هێزەكانی سەحوە لە ناوچەی سەرای سەربە شارۆچكەی حەویجە كوژران و برینداربوونی 5 كەسی لێكەوتەوە.



گوتیشی " لەهێرشەكەدا 3كەس لەچەكدارانی سەحوە كوژران و 2 ی تریش برینداربوون ،هەروەها هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو پەراوی لێكۆلینەوەیان كردۆتەوە بۆ ئەوەی چۆنیەتی ڕووداوەكە و پەلامارەكە ئاشكرابكەن .



لەئێستادا كەركوك لەدەست هەرەشەی تیرۆریستان بەری نیە ئەوان بەهەموو رێگایەك هەوڵی تێكدانی بارودۆخی ئەمنی شارەكەدەدەن ئامانجیشیان هێزەكانی ئەمنی و بەرپرس و فەرمانبەرانی حكومیە.









PNA
Top