هەڵمەتێك بۆ پاك ڕاگرتنی شوێنەگەشتیارییەكان دەستی پێکرد
ئەمیرە عەبدولكەریم، سەرپەرشتیاری ئەو گروپە، ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " ئێمە وەكو گروپێكی خۆبەخش عەلاگەمان بەسەر ئەو كەسانە دابەشکرد كە دەچنە شوێنە گەشتوگوزارییەكانی شاری كەركووك بۆ ئەوەی لە پیسبوون بیپارێزین".
هەروەها گوتی: ئامانجێكی دیكەمان لە كارەكەمان ئەوەبوو كە هاووڵاتی ئەو خاشاكەی كە بەجێدەهێلێ لە یەك شوێندا كۆی بكاتەوە بۆ ئەوەی بڵاو نەبێت و دیمەنی شوێنە گەشتیارییەكان ناشرین نەبێت.
