زیاتر له (55) هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له پاڕێزگاى هه‌ڵه‌بجه كردووه
سامان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى پاڕێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسى هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند:’دواى ئه‌و ئامادهكاریانهى كه كردوویانه له سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى پاڕێزگاى هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌شتیار ڕووى له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى سنوره‌كه كردووه به جۆرێك پێشبینى ئه‌و ڕێژه زۆره نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشى:’ له ڕۆژى 20ـ 3 دا نزیكه‌ى (10) هه‌زار و له ڕۆژانى (21 و 22)ش زیاتر له (45) هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له سنوره‌كه‌مان كرد، واته به گشتى له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا زیاتر له (55) په‌نجاو پێنج هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له شارى هه‌ڵه‌بجه كردووه’
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا :’ گه‌شتیارى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش هاتوونه‌ته شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى سنوره‌كه’
جێى ئاماژه‌یه، پاڕێزگاى هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له پاڕێزگا گرنكهكانى كوردستان كه ساڵانه و له وه‌رزى به‌هاردا ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌شتیارى له دهرىوه و ناخۆدا سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز
