سلێمانی.. مۆڵەتی چەک هەڵگرتن کاری پێناکرێ
بەهرۆز محەمەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی بۆ راگرتنی ئارامی لە جەژنی نەورۆزدا، بریاریداوە "جگە لە لەو هێزە ئەمنیانەی لە ئەركی رەسمیدان، بۆماوەی هەفتەیەك هەڵگرتنی چەك قەدەخە بكرێت بۆ ئەو كەسانەش، كە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكیان هەیە."
لە راگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی گەیشتووەتە تۆڕی میدیایی رووداو، هاتووە، "بریارەكەی پارێزگاری سلێمانی بە پاڵپشتی یاسای چەكی ژمارە (16)ی ساڵی 1993ی پەرلەمانی كوردستان دەركراوەو لە بەرواری 20-3-2014وە تا 27-3-2014 كاری پێدەكرێت".
بە پێی بریارەكە، ئەو كەسانەشی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكیان هەیە، لەماوەی ئەو هەفتەیەدا هەڵگرتنی چەكیان لێ قەدەخە دەكرێت، ئەگەر چەك هەڵبگرن رووبەرووی سزای یاسایی دەبنەوە و مامەڵەی ئەو كەسانەیان لەگەڵ دەكرێت، كە بێ مۆڵەت چەك هەڵدەگرن."
بریارەكەی پارێزگار بۆ قەدەخەكردنی هەڵگرتنی چەك، هەموو كەسێك دەگرێتەوە، جگە لە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە و پاسەوانی تایبەت، كە لە ئەركی فەرمیدان.
رووداو
