لەسلێمانی دەست بەسەر 500 گرام ماددەی هۆشبەر دەگیرێت
لەڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاتووە:"لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لەهێنان و بازرگانی كردن بە هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە سنوری قەزای پێنجوێن پاش وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش و بەپێی ماددەی ( 14 ) ی مخەدەرات دانانی پلانێكی تۆكمەو نەخشەیەكی وورد و چاودێریكردن توانیان شەوی (17-18/3/2014) دوو كەس دەستگیر بكەن بەناوەكانی ( ر.ح.ح ) كە خەڵكی شاری سلێمانیە وەكەسی دووەم بەناوی (م.ر.ه ) كە خەڵكی ئێرانە ".
باس لەوەش کراوە: لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرابەسەر بڕی ( 500 گرام ) نیوكیلۆ مەوادی هۆشبەر لە جوری حەشیش وە (65 گرام ) مەوادی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی ( 20 پارچە ) حەبی ترامادۆڵا و بڕی (7 پارچە ) حەبی میتادۆن , كە بەنهێنی شاردبویانەوە لەناو جلی ناوەوەیاندا كە بەتایبەت گیرفانی نهێنیان بۆ دروست كردبوو بە نیازبوون بەو شێوەیە بیهێننە ناو شاری سلێمانییەوە بەمەبەستی ساغكردنەوە".
