ئەشواق جاف: ناكرێت حكومەت خۆی تێكەڵی كاروباری پەرلەمان بكات

ئەشواق جاف: ناكرێت حكومەت خۆی تێكەڵی كاروباری پەرلەمان بكات
لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن حوسێن شەهرستانی ئاماژەی بەوە كرد كە بەبێ كورد یاسایی بودجە لەپەرلەمان پەسەند دەكرێت و لایەنی كوردیش پێیان وایە كە ناكرێت حكومەت تێكەڵی كاروباری ئەنجومەنی نوێنەران ببێت و ناكرێت یاسایی بودجە بەبێ كورد پەسەند بكرێت.

ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: حوسێن شەهرستانی لێدوانی بۆكەناڵەكانی ڕاگەیاندن دا بەپەسەند كردنی یاسایی بودجە بەبێ كورد و دەوڵەتی یاسا ئەوە بسەپێنێت كەوا تەنها ئەوان لیستی سیاسی نێو پەرلەمانن و هەر كارێكیان بەدڵ بێت دەنگی لەسەر دەدن و هەر كارێك لەگەڵ بەرژەوەندی ئەوان نەبێت دەنگی لەسەر نادەن و ناكرێت ویستی ئەو لیستە بسەپێنێتە سەر لیستەكانی دیكە و ناكرێت حوسێن شەهرستانی تێكەڵی كاروباری پەرلەمان بكات.


گوتیشی: ئەم جۆرە لێدوانانە كارێكی ناڕەوایە و لەئێستادا چاوەڕوانی ئەو لێژنەیە دەكرێت كەوا لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە دروست كرا بۆ چارەسەر كردنی خاڵە ناكۆكیەكانی نێو یاسایی بودجە و دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت شكست بەكاری سیاسی لە هەرێم بهێنن و فشار بخرێتە سەر هەرێم و دەیانەوێت بەزۆرینەی دەنگ یاسایی بودجە پەسەند بكرێت و ئێمە وەكو فراكسیۆنی كوردستانیش لە هەوڵی بەردەوامین بۆ گەڕانەوەی یاساكە بۆ ئەنجومەنی وەزیران

لەئێستادا لیستە سیاسیەكانی نێو پەرلەمان لەچاوەڕوانی وەڵامی لێژنە سێ قۆڵیەكەن بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسایی بودجە بكرێت و دواتریش پەسەند بكرێت
Top