3 تۆمەتبار لە موسڵ دەستگیر كران

3 تۆمەتبار لە موسڵ دەستگیر كران
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای موسڵ رایگەیاند: بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە دوو گەڕەكی جیادا لە موسڵ 3 تۆمەتبار دەستگیر كران.
سەرچاوەكە روونی كردەوە، ئەو سێ كەسە بە تۆمەتی كوشتنی دوو هاووڵاتی مەدەنیی لە شارەكە دەستگیر كراون و لە بەرایی لێكۆڵینەوەشدا دانیان بە تاوانەكانیان ناوە.
ئەوەش خراوەتەروو، هاوكات پۆلیس لە گەڕان و پشكنینەكانیان بۆ دەستگیر كردنی تۆمەتبارێكی تر كە خەڵكی پارێزگای سەلاحەدینە بەردەوامە كە هاوكاری ئەو سێ بووە لەو روودانە.
Top