ئەنفالكراوانی بارزان پەیامی خۆیان گەیاندە هەلەبجە
شاندەكەی كەسوكاری ئەنفالكراوانی بارزان سەرتا لەمۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەلایەن سەعید سەلیم بەرپرسی لقی 12پارتی دیموكراتی كوردستان و لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیاباران و خدركەریم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەوە پێشوازیان لێكرا و دواتر سمبولی هەڵەبجە لەیەخەی كوڕان كچانی ئەنفالكراوی بارزان درا.
لای خۆشیانەوە كوڕان وكچانی ئەنفالكراوانی بارزان لەلایەك هاوخەمیی خۆیان بۆكارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە دەربڕی و هیوایان خواست ئەو كارەساتە جارێكی دیكە دوبارە نەبێتەوە لەهیچ شوێنێكی دنیا، هاوكات لەلایەكی دیكەشەوە پیرۆزبایی خۆیان لەكەسوكاری شەهیدان وهاووڵاتیانی هەڵەبجە كرد بەبۆنەی بەپاریزگاكردنی هەڵەبجەوە.
لە كۆتایی سەردانەكەیاندا لەسەرمەزاری شەهیدانی هەڵەبجە تاجەگوڵینەی كەسوكاری ئەنفالكراوانی بارزان و ئالای كوردستان لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دانرا.
