هاتوچۆی سلێمانی پلانی خۆی بۆ رۆژانی نەورۆز راگەیاند
لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا، کە پەیامنێری ئاژانسی ههواڵ و رادیۆی پەیامنێر ئامادە بوون، محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:"بەبۆنەی نزیک بوونەوەی جەژنی نەورۆزەوە لەپێناو رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل سەرجەم تیمەکانمان خستۆتە ئامادەباشیەوەو لە سبەینێ شەویشەوە بەشێک لەشەقامی مەولەوی بەڕووی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت و بۆ رۆژی بیستی مانگیش لە کاتژمێر نۆی بەیانیەوە شەقامی سالم دادەخرێت."
گووتیشی:"لەڕۆژی بیستی مانگدا، ژمارەیەک چالاکی لە شەقامی سالم بەڕێوەدەچێت، پلانی خۆشمان بۆ ئەو چالاکیانە دانەوەو تیمەکانمان بەپێی پێویست لەوێ ئامادەییان دەبێت، هەروەها لە رێگا سەرەکیەکانی دەرەوەشدا تیمەکانمان هاتووچۆ رێک دەخەن."
هەرلەمیانەی کۆنگرەکەدا، بەڕێوەبەری هاتووجۆی پاریزگای سلێمانی ڕایگەیاند: بۆ باشتر چاودێری کردنی ڕەوشی هاتووچۆ و زوو بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە ئەمساڵ چەند کۆپتەرێکمان ئامادەکردوەو بەشێوەیەکی بەردەوام کاریان پێ دەکرێت، لەگەڵ تەندروستی سلیمانیش هەماهەنگی تەواو کراوە بۆئەوەی ئەگەر ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوویدا،دەستبەجێ تیمەکانی ئێمە بریندارەکان بگەیەنێتە پارکی ئازادی سلێمانی و لەوێشەوە تیمەکانی تەندروستی کاری خۆیان ئەنجام بدەن. "
هەرلەمیانەی کۆنگرەکەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو کامێرانەی تیمەکانمان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ زانینی خێرایی ئۆتۆمبێل کاری پێدەکەن جێگیر نین، ڕاشیگەیاند: بەڵێنمان پێدراوە بۆ دابین کردنی ژمارەیەک کامێرای جێگیری بۆ شەقامەکان.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەک بۆ ڕاگەیاندنی پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و لە وەلامی پرسیارێکی پەیامنێری ڕادیۆ و ئاژانسی پەیامنێر،"عەمید محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی گوتی:"سەرجەم ئەو کامێرا چاودێریانەی لەلایەن تیمەکانمانەوە لەشەقامەکان دەبینرێت، جێگیر نین".
گوتی:"پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی پێداوین بۆ دابینکردنی بیست و یەک کامێرای جێگر بۆ زانینی خێرایی ئۆتۆمبێل و دانانیان لەشەقامەکانی سلێمانی".
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕەتیکردەوە هیچ کامێرایەکی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل هەبێت کە لەشەقامەکان دانرابێت و جێگیر بێت.
