مالیكی عێراق به تونێلێكی تاریكدا ده‌بات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت كاره‌سات رووده‌دات
حه‌سه‌ن خه‌له‌ف جبوری بۆ گوڵان گوتی: ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێ ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به تۆنێلێكی تاریكدا ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه كاری وا رووبدات كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی زۆر سه‌خت بێت و ئه‌گه‌رگۆڕانكارییه‌كی سیاسی نه‌یه‌ته ئاراوه ئه‌وا دوور نییه وڵات به‌ره‌و وێرانكاریی زیاتر بڕوات
هەروەها جبوری گوتی: له گۆڕانكاریی سیاسی ئه‌وه‌یه كه پێویسته حكومه‌تی ئێستا به نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌مووی بگۆڕێت، چونكه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا حكومه‌ت هیچ شتێكی نوێی پێشكه‌ش نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خزمه‌تگوزاری و سیاسی‌دا و به‌ره‌و تاكڕه‌وی و دیكتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت.
حه‌سه‌ن خه‌له‌ف هەروەها باسی هەڵبژاردنی كرد و گوتی: هه‌ربۆیه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا حكومه‌تی داهاتوو هه‌رچۆنێك بێت و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری رێك بكه‌ون ئه‌وا گۆڕانكاریی نوێ دێته ئاراوه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت ئه‌گه‌ر مالیكی جارێكی تر بووه به سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وا بارودۆخه‌كه زۆر خراپتر ده‌بێت له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و وڵات وێرانتر ده‌بێت. ئێستا مالیكی له دۆخێكدایه هه‌موو لایه‌ك لێی بێزار بووه، به‌ر له هه‌ڵوێستی ره‌وتی سه‌دریش، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش دژی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی هه‌ڵوێستیان هه‌بوو به‌تایبه‌تی ئه‌و راپه‌رینه‌ی له پارێزگاكانی ئه‌نبار و موسڵ و سه‌لاحه‌ددین و كه‌ركوك روویاندا
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(969)دا
