فێستیڤاڵی سه‌وڵ لێدان له رووباری باڵه‌كایه‌تى ساز ده‌كرێت
ئه‌م پێشبڕكێییه به هاوكاری رێكخراوی سروشتی عێراق و رێكخراوی مه‌جه‌ستیكی ئه‌مریكی، ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد سه‌كران به‌ناوى (گه‌شتێك به رووباره‌كانی چۆمان_رواندز) سازى ده‌كات.
عه‌بدولواحید گوانى، سه‌رۆكى بۆردى كاراى ناشناڵ پاركى هه‌ڵگورد-سه‌كران رایگه‌یاند: ’به مه‌به‌ستی هێنانی پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركێشی گه‌شتیاری و راكێشانی گه‌شتیاری بیانی و ناساندنی زیاتری باڵه‌كایه‌تی له رووی گه‌شتیاریه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له نێوان ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد سه‌كران و ریكخراوه‌كانی سروشتی عێراق و مه‌جه‌ستیكی ئه‌مریكی بڕیار درا چالاكیه‌كی گه‌شتیاری له نێو رووباری چۆمان به لێخورینی به‌له‌م سه‌وڵ لێدان ساز بكرێت و میهره‌جانه‌كه به ئاماده‌بوونی رێكخراوه جیهانیه‌كانی ژینگه‌و گه‌شت و گوزار ده‌بێت و ئامانج لێی ناساندنی زیاتری ناوچه‌كه‌یه به گه‌شتیاران و نیشاندانی سوده‌كانی ئاوى رووباره بۆ وه‌گه‌رخستنیان بۆ كه‌رتی گه‌شت و گوزار’.
گووتیشى: ’ئه‌و فێستیڤاڵه له ناوه‌راستی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و ماوه‌ی سێ رۆژ له ناوچه‌كه به‌رده‌وامى ده‌بێت، تیایدا چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی لێخورینی به‌له‌م سه‌وڵ لێدان له نێورووباره‌كاندا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن’.
ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى خاوه‌نى سروشتێكى خۆرسك و دیمه‌نى جوانه‌و ساڵانه گه‌شتیارێكى زۆرى بۆخۆى كێش ده‌كات، حكوومه‌تى هه‌رێم له‌رێى بونیادنانى ناشناڵ پاركى جیهانى سروشتى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌پارێزێ و به‌رزترین لوتكه چیاى عێراق / هه‌ڵگورد-3607 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزه، كه‌وتۆته ئه‌م ده‌ڤه‌ره، به‌ڵام به‌گوێره‌ى پێویست له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى گه‌شتیارییه‌وه ئاوڕێكى جددى لێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
