له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت، سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه خۆى له سه‌ردانى پێرێ شه‌ممه 15ى ئازارى 2014دا بۆ توركیا، یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى و یه‌كێك له سه‌رنشینانى ئه‌و فڕۆكه‌یه بووه كه سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى بردووه‌ته شارى وان و ئه‌نقه‌ره، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى به‌درۆ خسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و فڕۆكه‌یه له كاتى نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ى وان ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى ته‌كنیكى بووه‌ته‌وه و گوایه ماوه‌ى ده خولهك به ناچارى به ئاسمانى وان‌دا سووڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌رگۆشى بێئاگایى و سهرسورمانیى خۆى له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا و گوتى: ئه‌و ده‌نگۆیانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نین و ئه‌و فڕۆكه‌یه بێ كێشه و ته‌واو له كاتى دیاریكراوى خۆیدا گه‌یشته شارى وان. گه‌شته‌كه زۆر ئاسایى و ئارام و بێ كێشه ئه‌نجام درا. خۆشمان دواتر له هه‌ندێ كه‌ناڵى میدیاوه شتیكى وامان بیست، ئه‌گینا قه‌د هیچ كێشه و هیچ شتێكى وا ڕووى نه‌داوه و هه‌واڵه‌كه ته‌واو بێ بنه‌ما و دروستكراوه.