شه‌پۆلیكی به‌فرو باران بارین باڵه‌كایه‌تی گرته‌وه
به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی چۆمان، له ماوه‌ی 24 كاتژمیری رابردوودا 12 ملم باران باریوه و كۆی دابارینی ئه‌مساڵی ناوچه‌كه گه‌یشتۆته 432ملم، له كاتێكدا پارسال تا ئه‌و كاته 925ملم باران باریبوو، واته جیاوازی دابارینی ئه‌مساڵ و پار نزیكه‌ی 500 ملم جیاوازی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به به‌فر بارینه‌كه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی هیچ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به دیاركردنی ئاستی رێژه‌ی بارینی به‌فر له ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی دروست نازانرێت چه‌نده به‌فر باریوه، به‌ڵام به پێی قسه‌ی جوتیاران و گوند نشینانی ناوچه‌كه ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه به‌و ئاسته كه‌مه به‌فر له ناوچه‌كه نه‌بیندراوه و بۆ ئه‌مساڵ كۆی گشتی به‌فری باریو نه‌گه‌یشتۆته 1 مه‌تر.
له لایه‌كی تر به‌خور دابارینی باران وای كردوه كه له سه‌ر رێگای گشتی هاملتۆنی نێوان سۆران حاجی ئۆمه‌ران، له چه‌ندین شوێنی رێگاكه به‌رد هاتوونه‌ته سه‌ر ریگاكان و هه‌روه‌ها داڕمانی لیواره‌كانی ریگای گشتی وای كردوه كه مه‌ترسی رووداوی هاتوو چۆ دروست بن، بۆیه شۆفیران و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه داواكار بوون له تیمه‌كانی ریگاو بان به ئامیره‌كانیان هه‌ڵكه‌ندنی لابردن و چاككردنی رێگاكان بكه‌ن.
به‌ختیار چۆمانی
