سه‌فین دزه‌یی: ئه‌گه‌ر به‌غدا سووربێت له‌سه‌ر نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌وا ئه‌و نه‌وته‌ی كه له به‌نده‌ری جه‌یهان كۆكراوه‌ته‌وه ده‌یفرۆشین
هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌رگاكانی دیالۆگ كراوه بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا سووربێت له‌سه‌ر نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ئه‌و نه‌وته‌ی كه له به‌نده‌ری جه‌یهان كۆكراوه‌ته‌وه ده‌یفرۆشین. سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌دا گوتی.
به‌غدا داوای ئه‌وه ده‌كات هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا بێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان داوای دامه‌زراندنی میكانزمێكی هاوبه‌ش ده‌كات بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌غدا نایه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا كۆمپانیای سۆمۆ ده‌توانی نه‌وتی عێراق هه‌نارده بكات. سه‌فین دزه‌یی له كۆتایی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی به‌غدا.
ktv
