ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه به‌رایيه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن
به‌كر كریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌ره‌وه‌رده‌ى پارێزگاى هه‌ولێر، ناوى 360 ماموستاى سنورى په‌ره‌وه‌رده‌كانى ئاشكرا كرد، كه ئه‌و ناوانه دوا قۆناغن له‌و رێژه‌یه‌ى كه بۆ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دانرابوو، كه 1082 پله‌ى دامه‌زراندن بووه’
گوتیشى ’ئه‌مرۆ ناوى مامۆستاكان ره‌وانه‌ى سنورى په‌روه‌رده‌كان كراوه تا دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز كارى دامه‌زراندنه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن’.
روونیشكرده‌وه ’زۆربه‌ى ئه‌و مامۆستایانه بۆ وانه زانستییه‌كانن كه به پێ پێویستى په‌روه‌رده‌كان دابه‌ش ده‌كرێن’.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد’له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌نجامى تاقیكردننه‌وه ده‌ره‌كییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن و له ئێستادا كاره‌كانى ته‌واو بووه‌و ره‌وانه‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئه‌زمونه گشته‌كان كراوه بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان’.
