لەگشت شوێنێكی كوردستان به‌ (5) خوله‌ك بێده‌نگی رێز له‌ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌نرێت

لەگشت شوێنێكی كوردستان به‌ (5) خوله‌ك بێده‌نگی رێز له‌ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌نرێت
ساڵانە لە سەعات 11 بۆ 11.5 خولەكی سەرلە بەیانی 16/3 بەبۆنەی یادی كارەساتە دڵتەزێنەكەی كیمیابارانی هەڵەبجە
هاوڵاتیان و گشت فەرمانبەرانی دام و دەزگاحكومی و ڕێكخراو بارەگا حزبیەكان و هاوڵاتیان و دامەزراوە كۆمەڵایە تی و میدیاكاران لەبەردەم دەزگاو لە سەر شەقامەگشتیەكان وەك نەرێتێكی ساڵانە بۆ شەهیدانی هەڵەبجە ماوەی 5 خولەك بەبێ دەنگی لەبەردەم دەزگا و لەسەر شەقامەكان دەوەستن ، ڕێزلە قوربانیانی ئەو كارە ساتە دەنێن، ئەمڕۆش كارمەندانی ئامادەبووی ستافی هەفتەنامەی گۆڤاری گوڵان بەشدار بوون لەم مەڕاسیمە پڕشكۆیە ڕێزیان لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە گرت .


Top