بەشداری كورد لە دانیشتنەكەی سبەی پەرلەماندا نا روونە
روونی كردەوە، چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا كە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەدەچێ دەكەین، بەڵام بە شێویەكی كورد بەشداری لە دانیشتنەی سبەی پەرلەمان ناكات ئەگەر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجە بكرێ.
وتیشی، ئێمە سوورین بەوەی پرۆژە یاسای بوودجە بەم شێوەیە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ نەكرێ و دەبێ تێبینیەكانی كورد لەبەرچاو بگیرێ و ئەو سزا دارایانەی لە ناو پرۆژەكەدا دژی هەرێمی كوردستان هەیە نەهێلندرێ.
