ئه‌مڕۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته هه‌ولێر
به گوته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه بگات و هیچ گرفتێكى بۆ دروست نه‌بێت، له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون دابه‌ش ده‌كرێت.
تاوه‌كو ئێستا به‌شێكى زۆرى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نیا وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان و كاروبارى شه‌هیدان و خوێندنى باڵا‌و وه‌زاره‌تى دارایی و بازرگانى مووچه‌یان پێدراوه.
ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندى هه‌ولێر ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى راگه‌یاند كه به‌رنامه هه‌یه ئه‌مڕۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بگات.
باس‌نیوز
