زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
نەجمەدین عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رايگەیاند: لەگەڵ بەڕێوه‌بەری بانكی هه‌رێم له سلێمانی قسەی كردووەو ئه‌وان به‌شێكی پاره‌كه‌یان بۆ هاتووه، ئه‌گه‌ر ته‌واوی پاره‌كه بێت هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێت كه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، گه‌زیزه محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك بگاته هه‌رێم، له‌بری وه‌زاره‌تێك دوو وه‌زاره‌ت و زیاتریش مووچه وه‌رده‌گرێت.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌زگای ئاسایش دابه‌شكراوه".
روونیكرده‌وه: تا ئێستا نازانرێت هه‌فته‌ی داهاتوو چ وه‌زاره‌تێك مووچه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش دابه‌ش بكرێن.
له مووچه‌ی مانگی شوباتدا تا ئێستا چوار وه‌زاره‌ت مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
سەرەتای ئەم هەفتەیه‌ش بەغدا بڕیاریدا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام هێشتا پارەكە بەتەواوەتی نەگوازراوەتەوە بانكەكانی هەرێم.
خه‌ندان
