لە ئەگەری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەزیرانی كورد مان دەگرن
وتیشی، لە ئەگەری سووربوونی حكوومەتی عێراقی لە نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزیرانی كورد لە نێو خۆیاندا پێشنیازیان كردووە لە ناو سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مان بگرن تا حكوومەتی عێراقی ناچار بكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدەن.
راشیگەیاند، كشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی یان لە حكوومەتی عێراقی چارەسەری كێشەكان ناكات، بەڵكو تا دوا ماوە دەبێ داكۆكی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەین، بۆیە مانەوەمان لە بەغدا لە ئێستەدا پێویستە، هاوكات پێشتریش لە حكوومەت و پرۆسەی سیاسیی كشاینەوە بەڵام نەتوانرا چارەسەری كێشەكان بكرێ.
***
