هیندۆسێك له سلێمانی ده‌بێته موسڵمان
لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی له رێوره‌سمێكدا به‌شداری له موسڵمان بوون و هاوسه‌رگیری ئه‌و كچه نیپالییه له‌گه‌ڵ كوڕێكی پاكستانی كرد. لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی له‌و مه‌راسیمه‌دا پیرۆزباییان له‌و ئافره‌ته كرد كه ئیسلامی وه‌ك به‌رنامه‌ی راسته‌قینه بۆ ژیانی خۆی هه‌ڵبژاردووه. كچه‌كه ناوی مۆنتیماندۆگه و له دایكبووی ساڵی 1988ه.
له‌وباره‌یه‌وه د.عیرفان ره‌شید شه‌ریف مامۆستای زانكۆ سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی به (باس‌نیوز)ی گوت: ئایینی ئیسلام زۆر شه‌فافه و هه‌ر كه‌س زانیاریی ته‌واوی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هه‌بێ موسڵمان ده‌بێ، ئێمه پێمانخۆشه خه‌ڵك به كرداری جوانیان له‌گه‌ڵ كرێكاره بیانییه‌كان له‌ناو ماڵه‌كانیاندا ئه‌و كه‌سانه بۆ سه‌ر ئیسلام هان بده‌ن و به زۆر ناچاریان نه‌كه‌ن بێنه سه‌ر ئیسلام چونكه ئه‌و جۆره ئیسلامه هیچ كه‌ڵكی نیه.
گوتیشی: برا مه‌سیحییه‌كان نابێ ناره‌حه‌ت بن ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌سیحییه‌ك بوو به موسڵمان، ئه‌وان كاتێك ده‌بێ ناره‌حه‌ت بن كه سووكایه‌تی به ئایینه‌كه‌یان بكرێ یان ئه‌و كه‌سانه جنێو به ئایینه‌كه‌یان بده‌ن به‌ڵام ئه‌و مه‌سیحییانه یان كه‌سانی تر به ئاره‌زووی خۆیان دێنه‌سه‌ر ئایینی ئیسلام و نابێ كه‌س له‌وه دڵگران بێ.
د. عیرفان له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر موسوڵمانێك ئایینی خۆی بگۆڕێ ئایا ئێوه وه‌ك لیژنه‌ی فه‌توا و یه‌كێتی زانایانی ئیسلام به‌وه ناره‌حه‌ت ده‌بن، گوتی: بێگومان ناره‌حه‌ت ده‌بین به‌ڵام ئێمه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نیه و لایه‌نی جێبه‌جێكار نین، ئه‌گه‌ر توانیمانبایه سه‌رجه‌م مافه‌كان بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بكه‌ین ئه‌و كات له‌و ئایین گۆڕینه رێگریمان ده‌كرد.
باس‌نیوز
