پشووه‌كانی‌ نه‌ورۆز و ئازار ڕاگه‌یاندرا

پشووه‌كانی‌ نه‌ورۆز و ئازار ڕاگه‌یاندرا
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكرێت كە پشووەكانی نەورۆز و مانگی ئازار كەم كرابێتەوە و ئەوەش دەخاتەروو كە پشووەكان بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو خوێندنگەكان پێوەی پابەند دەبن و ئاشكراشی دەكات كە لە 11/3/2014 تا 23/3/2014پشووە .

نەجمەددین عەلی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەSNNی راگەیاند كە بەهیچ شێوەیەك بریاری كەمكردنەوەی ئەو رۆژانە نەدراوە كە لە مانگی ئازاردا بریاری لەسەر درابوو بكرێتە پشوو ,وتیشی كە بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو لە 11/3/2014 رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكات و تا 23/3/2014پشووەكان بەردەوام دەبێت و وتیشی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 24/3/2014 دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە .

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی خستەروو كە ئەگەر هەر رۆژێكی دیكەش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەدەر لەو رۆژانە كرایە پشوو ئەوا پەروەردەی سلێمانی پابەند دەبێت و جێبەجێی دەكات .



Top