بەهۆ گڕگرتنی سۆپایەک مزگەوتێکی شارۆچەکەی سیدەکان بەشیكی ئاگری تێبەر بوو . دوێنی هەینی لە سیدەکان سیدەكان مزگەوتی بێواس بەهۆی سۆپا گردەگرێت و دەسووتێت، بەو هۆیەشەوە نەتوانرا نوێژی هەینی تێدا ئەنجام بدرێت و لەسەر بانەكەی نوێژی هەینی كرا. وتار خوێن و پێش نوێژی مزگەوتی بێواس مەلا عەبدلڵا بە KDP.infoی راگەیاند: كاتژمێر ((11.30 خولەكی ڕۆژی هەینی بەهۆی سۆپا مزگەوتی بواس گردەگرێت و دەبێتە هۆی سووتانی بەشێكی زۆری ناو مزگەوتەكە، خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو تەنیا زیانی ماڵی نەبێت، كە زەروزیانەكان بە سێ ملیۆن دینار دەخەملێنرێن. وتاربێژەکەی مزگەوتی بێواس ئەوەشی ڕوون كردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران لەو ڕووداوە ئاگادار كراوەتەوە ، ئومێد دەخوازن تا بتوانین نوێژی هەینی لەو مزگەوتەدا درێژەی پێ بدەن هاوكاریان بكەن.