لە دووزخورماتوو دوو بۆمب تەقینەوە

لە دووزخورماتوو دوو بۆمب تەقینەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، لە دووزخورماتوو دوو بۆمب تەقێنرانەوە، کە ٥ بریندار و کوژراوێکی لێکەوتەوە.



سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوزخورماتوو،، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە ناو بازاڕ و یەکێکی دیکەیان لە گەرەکی ئیمام ئەحمەدی شارەکە، ٥ کەس بریندار بوون و کەسێکیش کوژرا".



سەرچاوەکە گوتی: لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و هێزە ئەمنیەکان کۆنترۆلی ناوچەکەیان کردووە.
Top