ئاسایشی گەرمیان بۆمبێک پوچەڵدەکاتەوە

ئاسایشی گەرمیان بۆمبێک پوچەڵدەکاتەوە
لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانەوە لە سەر رێگای خانەقین – سەعدییە، لە نزیک بەنزیخانەیەک بۆمبێکی چێندراو پوچەڵکرایەوە کە لە لایەن تیرۆریستانەوە بۆ تەقاندنەوە ئامادەکرابوو.

لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان مولازم عوسمان عەبدولکەریم بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ ھێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی خانەقینی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە رێگای نێوان خانەقین- ناحیەی سەعدیە و لە نزیک بانزینخانەی "خەلیفان"دەستیان بە سەر بۆمبێکدا گرت کە بریتی بوو لە گوللە تۆپێکی (١٣٠) ملم نەمساوی و کە لە لایەن تیرۆریستانەوە ئامادەکرابوو بۆ تەقاندنەوەو ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی.

مولازم عوسمان ئاماژەشیدا، پاش ئاشکراکردنی ئەو بۆمبە، لێپرسراوی ھۆبەی پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییەکانی بەرێوەبەرایەتیمان گەیشتە شوێنی مەبەست و بۆمبەکەی پووچەڵکردەوە بە بێ ئەوەی ھیچ زیانێک رووبدات.
Top