كۆپیه‌كى دیكه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2014ى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كراوه‌

كۆپیه‌كى دیكه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2014ى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كراوه‌
لێژنه‌یه‌كى بچوك له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى 17٪كه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆپیه‌كى دیكه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2014ى عێراق ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئێستا به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى پڕۆژه‌ یاساكه‌دان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار ئاشكراى كرد لێژنه‌یه‌كى بچوكى چه‌ند كه‌سى له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى 17٪كه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆپیه‌كى دیكه‌ى له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2014ى عێراق ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئێستا به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى پڕۆژه‌ یاساكه‌دان بۆ حكومه‌ت و پێشبینى گه‌ڕانه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه‌ ده‌كرێت.
ره‌شنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2014ى عێراق، كه‌ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقه‌وه‌ ئامادەكراوە، بڕه‌كه‌ى 174 تریلیۆن دیناره‌، بڕی كورتهێنانیشى بە 27 تریلیۆن دینار قه‌بڵێنراوه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بودجه‌ى 2014ى هه‌رێمى كوردستانى ئاماده‌كردووه‌، به‌ڵام هه‌رگۆڕانكاریه‌ك له‌ بودجه‌ى عێراق كاریگه‌رى له‌سه‌ر بودجه‌ى ئاماده‌كراوى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى 17% بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ بڕى 18 ترلیۆن دینار دیارى كراوه‌، به‌ڵام ئابووریناسان پێیانوایه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر له‌و 17٪یه‌ كه‌متره‌.











باسنیوز
Top