كەركوك ...لە ماوەی 12 مانگدا هەشتاودوو هەزار حەبی سڕكەر گیراوە

كەركوك ...لە ماوەی 12 مانگدا هەشتاودوو هەزار حەبی سڕكەر گیراوە
ماددە هۆشبەرەكان لە سنوری شاری كەركوك پەرەی سەندوە و بەشێكی زۆر گەنجەكانی شارەكە ئاڵۆدەی ماددە هۆشبەرەكان بوونە لە كەركوك و دەوربەریی تەنها لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا دوو ملیۆن و هەشتاودوو هەزار حەبی سڕكەر گیراوە لەلایەن پۆلیسەوە .

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " لەماوەی 12 مانگی ڕابردوودا لە شاری كەركووك بەشێكی زۆری مادەی هۆشبەر دەست بەسەر گیراوە لەگەڵ گرتنی كۆمەڵێك كەس كە تێوەگلاون بەو ماددەییەوە جگە لەوەیش چەندین سكاڵا تۆمار كراوە .

سەرچاوەكە ئاشكرایی كرد " لەماوەی 12 مانگی ڕابردوودا 82 سكاڵا تۆمار كراوە لەگەڵ ژمارەی ئەو كەسانەی تێوەگلاون 107 كەس بوونە و هۆشبەری بەكارهێنەری سروشتی 3 دانە بووە و حەبی هۆشبەر 11802 دانەبووە و دەرزی سڕكەر 7 دانەبووە و حەبی سڕكەر 282000 دانە بەكار هێنراوە و حەبی كاریگەر بەمێشك 609 دانەبووە و شروبی هۆشبەر 18 دانەبووە .

گووتی " ئەو كەسانەی زیارتر ئاڵۆدەی ماددە هۆشبەرەكانن كەسانی تازە پێ گەیشت و گەنجەكانن.
Top