ھاوکارییەکانی کەس و کاری شەھیدان بەردەوام دەبێت
فوئاد عوسمان گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدانی کوردستان بۆ پەیامنێر گوتی: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەزیری شەھیدانی راگەیاندووە کە وەک چۆن لە ساڵی٢٠١٣دا دەستی پێکرا، لە ساڵی ٢٠١٤شدا ھاریکاری کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەردەوامی دەبێت.
فوئاد گوتیشی: ئەو ھایکارییە مانگانە ١٥٠ ھەزار دیناری عیراقی بوو دەچووە سەر موچەی مانگانەی کەس و کاری شەھیدان. و لەساڵی ٢٠١٤شدا بەردەوام دەبێت.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی شەھیدان روونی کردەوە کە وەزارەتی شەھبدان لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازی کەس و کاری شەھیدانەوە کارێکی وەھا بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی ژیانی کەس و کاری شەھیدان.
ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە گوایە حکومەتی ھەرێم بری ئەو ھاوکارییەی بڕیوە کە مانگانە دەیداتە کەس و کاری شەھیدان و چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن وەک دروشمی دژی حکومەت بەرزیان کردبۆوە.
