قائیمقامیهتى سلێمانى داواكاره خهڵك نهڕواته ئهزمهڕو گۆیژه
له راگهیهنراوهكهى قائیمقامیهتى سلێمانیدا، هاتووه ’بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارین و سەرمایەی کە شاری سلێمانی بەتایبەتی ناوچەی ئەزمڕ و گۆیژەی گرتووەتەوە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان و گەشیاران دەکات لەپێناو سەلامەتی گیانیان و رێگری کردن لە ھەر روداوێکی دڵ تەزێن و نەخوازراو سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن، ھاوڵاتیانیش ئاگادار دەکەینەوە کە بەپێی سەرچاوە کەشناسییەکان ئەگەری ئەوە دەکرێت کە رێژەیەکی زیاتر بەفر لەو ناوچانەدا ببارێت’ .
باسنیوز
