بۆیەكەمین جار پلەكانی گەرما لە چۆمان بۆ 14پلەی ژێر سفر دابەزی
تاكو ئێستا ئەو رەشەبایە زیانێكی ماڵی لێ نەكەوتۆتەوە، بەڵام بێ ئاوو بوونی ماڵەكان و وەستانی كارو كاسبی زۆرێك لە هاوڵاتیان و بەستانی كوچەو كۆڵانەكان وای كردوە كە جولەی مرۆڤەكانیش كەمتر لە رێگاو بانەكان بەدی بكرێت.
هەرچەندە بە هۆی نەبوونی دەزگایەكی كەشناسی لە ناوچەكە نازانرێت ئاستی خێرایی باكە چەندە، بەڵام بە پێی سەرچاوە كەشناسیەكان كە لە چەند ماڵپەرێك ئاماژەی بۆ كراوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو چۆمان 14پلەی ژێر سفر بووەو لە كاتێكدا مۆسكۆ تەنها 5 پلەی ژێر سفرە.
