له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی عێراق زمانی كوردی به فه‌رمی كاری پێده‌كرێ
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ى ده‌نگ زمانی كوردی به فه‌رمی ناساند و به‌پێی یه‌كێك له برگه‌كانی ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌بێ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی عێراق له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بی زمانی كوردیش كاری پێبكرێ.
موئه‌یه‌د ته‌یب وته‌بێژی هاوپه‌یمانى كوردستانی (پارتى)، گوتی: ’ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ كورد، ئه‌گه‌رچی پێشتر له‌ناو ده‌ستووری بنچینه‌یی عێراقدا زمانی كوردی وه‌كو زمانی فه‌رمی ناسرا بوو، به‌ڵام هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستووری بۆ جێبه‌جێ كردنی نه‌بوو، له‌مه‌وبه‌دوا حكومه‌تی عێراق ده‌بێ هه‌موو به‌ڵگه و نوسراوه فه‌رمییه‌كانی وه‌ربگێرێته‌سه‌ر زمانی كوردی، هه‌روه‌ها كورد له هه‌رشوێنێكی عێراق بێ و بیه‌وێ به زمانی خۆی قسه بكا ده‌بێ حكومه‌تی عێراقی وه‌رگێری بۆ دابین بكات’.
موئه‌ید ته‌یب گوتیشی، ’په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه هانده‌رێكیش ده‌بێ بۆ پارچه‌كانیتری كوردستان كه ئه‌وانیش داوا له حكومه‌ته‌كانیان بكه‌ن له‌و وڵاتانه‌ش زمانی كوردی به فه‌رمی بناسرێ’.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌وان زۆر پێداگریان كردووه كه پێكهاته‌كانیتری ناو عێراق وه‌كو توركمان و ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌بێ له لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق نوێنه‌ریان هه‌بێ و هه‌وڵه‌كان بۆ ره‌چاوكردنی مافی كلتووری و زمانی ئه‌وانیش بخرێته‌گه‌ڕ.
باس‌نیوز
