ئەمشەو پەخشی ئاسایی تەلەفزیۆنە کوردیەکان دەوەستێت
لەنووسراوێکی ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاتووە:\"له‌سه‌ر پێشنیازی لێژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان، بڕیاردرا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ناڕه‌زایی‌و مانگرتنێك به‌رامبه‌ر به‌تیرۆركردنی میدیاكاران رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 12/12 سه‌عات 19:59 كه ده‌كاته حه‌وت‌و په‌نجا‌و نۆ ده‌قه سه‌رجه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك په‌خشی ئاسایی خۆیان بوه‌ستێنن‌و ناوبڕێكی یه‌ك خوله‌كی كه ده‌ربڕی ئیدانه‌كردنی تیرۆكردنی رۆژنامه‌نووسانه له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانه‌وه ئاماده‌كراوه په‌خش بكرێت."
