شیوعی،سۆسیالست و زەحمەتکێشان بەرەیەک پێکدەهێنن

 شیوعی،سۆسیالست و زەحمەتکێشان بەرەیەک پێکدەهێنن
بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سێ حزبی کوردستانی هاوپەیمانێتییەک پێکدێنن.

ئەمڕۆ لە هەولێر هەریەکە لە حیزبی سۆسیالیستی کوردستان، زەحمەتکێشانی کوردستان و شیوعی کوردستان هاوپەیمانێتییەک بەناوی \"هاوپەیمانی دیموکراتی کوردستان\"" رادەگەیەنن.

بەڵێن عەبدوڵڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان بە رووداوی گوت: لەبەر نزیکیمان لە یەکتر پێکەوە ئەو هاوپەیمانێتییەمان پێکهێناوە و بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەکەین\"".

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، کە رەنگە هۆکارێکی دیکە بۆ دروستکردنی ئەو بەرەیە بریتی بێ لەوەی، کە بەدەستهێنانی کورسی بۆ پەرلەمانی عێراق پێویستی بە دەنگێکی زۆرە، کە رەنگە بە رەچاوکردنی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوویان بە جیا، هیچ کام لەم پارتانە نەتوانن بە تەنها کورسییەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستیبهێنن.




رووداو"
Top