سلێمانی،ڕۆژنامەنووس کیومەرس حسێن گیانی لەدەستدا

سلێمانی،ڕۆژنامەنووس کیومەرس حسێن گیانی لەدەستدا
دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا،کاتژمێر ٩:١٠ خولەک لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ڕۆژنامەنووس کیومەرس حسێن گیانی لەدەستدا.



کیومەرس حسێن ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی نەخۆشی وشككردنەوەی خوێن لەجێگەدا کەوتبوو،بەپێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی نەخۆشیەکەی لە ئەڵمانیا چارەسەری هەبووە بەڵام بەهۆی لاوازی باری ئابووری خێزانەکەی نەیان توانی ڕەوانەی ئەو ووڵاتەی بکەن.



لە چەند ڕۆژی ڕابردووش لەڕێگەی نامەیەکەوە کیومەرس حسێن،داوای لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد تێچووی چارەسەری لە ووڵاتی ئەڵمانیا بگرێتە ئەستۆ،سەرۆکی هەرێمیش بڕیاریدابوو ڕەوانەی ئەو ووڵاتەی بکات بەڵام بەر لەوەی بنێردرێتە دەرەوە گیانی لەدەستدا.
Top