كەركووك. تیرۆریستێك دەستگیر كرا

كەركووك. تیرۆریستێك دەستگیر كرا
هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای هەولێر سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستێكی داواكراویان دەستگیر كرد.
فەرهاد حەمە عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی كەركووك رایگەیاند: دوای بەدەست كەوتنی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەكانیان توانیان تیرۆریستێكی داواكراو كە بە پێی ماددەی 4 ی تیرۆر بڕیاری دەستگیر كردنی بۆ دەرچووە دەستگیر بكەن.
وتیشی: تیرۆریستەكە لە شارۆچەكەی داقووق لە هەڵمەتێكدا دەستگیر كراوە.

Top