كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌رزی رۆشنبیری به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: دواین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری باڵا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌رووی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تا ئێستا دانیشتنه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه و هه‌ندێك كێشه ماوه له‌سه‌ری رێككه‌وین.
جه‌باریاوه‌ر وتیشی: \"كۆبونه‌وه‌كانی نێوا هه‌ردوولا زیاتر په‌یوه‌ندیدار بووه به پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه پێویسته له داهاتوو بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه یه‌ك هێزی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا پێكبهێنرێت\"".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: \""هه‌وڵده‌رێت له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر شێوازی پێكهاته‌ی ئه‌و هێزانه و جێگای هێزه‌كان و فه‌رمانده‌كردنی رێكبكه‌وین، بۆ ئه‌مه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ماده‌كانی ده‌ستوور و دیالۆگ كه ئێمه بڕوای ته‌واومان به‌و رێگایه هه‌یه\"".
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق كه باس له ئاسایی كردنه‌وه و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌كات، پاراستنی ئه‌و ناوچه له ئه‌ستۆی هه‌ردوو هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی ده‌بێت.
خه‌ندان"
