سنوورى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران 15 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه
مه‌غدید عه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران ئاشكراى كرد له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران زیاتر له 10 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه و له سنوورى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌رانیش گه‌یشتووه‌ته 15 سانتیمه‌تر.
گوتیشى ’ئێستاش كه‌ش و هه‌وا ناله‌باره‌و تیمه‌كانى به‌فر راماڵینى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنه‌وه‌و پاراستنى رێگاوبان له‌رێگاى نێوان چۆمان-حاجى ئۆمه‌ران خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌ى رێگاى گشتین، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك شوێن به‌هۆى به‌سته‌ڵه‌ك و به‌فر هه‌ندێك گرفت دروست بوون، به‌ڵام نه‌بووه‌ته هۆى په‌ككه‌وتنى رێگاكه’.
ئه‌م شه‌پۆله به‌فره‌ى ناوچه به‌رزه‌كانى گرتۆته‌وه له ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى سه‌نته‌رى قه‌زاى چۆمان و هه‌ر 4 ناحیه‌كانى گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له قه‌زاى سۆران باران بارین له 24 سه‌عاتى رابردوودا 19.2 ملم بووه و له شاخه‌كانى ده‌وروبه‌ریشى به‌فر باریوه.
دوێنێ سه‌رچاوه‌كانى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان رایانگه‌یاند كه شه‌پۆلێكى سه‌رما و به‌فر بارین روو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له 15 رۆژیش ده‌بێ به‌فر له‌سه‌ر زنجیره چیاى حه‌سارى سه‌كران و لوتكه‌ى هه‌ڵگورد باریوه.
باس‌نیوز
