لیوا هەڵۆ: ئێمە پێویستمان بەهیچ هێزێكی دەرەكی نیە بۆ كەركوك

لیوا هەڵۆ: ئێمە پێویستمان بەهیچ هێزێكی دەرەكی نیە بۆ كەركوك
پاش ئەوەی گروپە تیرۆریستەكان هێرشیان كردە سەر دەزگای هەواڵگری عێراقی لەكەركوك توانیان بەئاسانی كۆنترۆڵی دەزگاكە بكەن .

بەڵام دواتر لەلایەن هێزەكانی جموجۆڵی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك و پۆلیسی قەزاو ناحیەكان (شارۆچكەو شارەدێیەكان ) لەپاش بەرەنگاربوونەوەو شەڕێكی توند توانیان كۆنترۆڵی دەزگای هەواڵگری بكەنەوە دواتر لەباڵاخانەیەكی بەرامبەر دەزگای هەواڵگری بەقەناس هێرشیان كردە دەزگا ئەمنیەكان و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ، لیوا جەمال تاهیر ، پاشەكشەی بەهێزەكانی ئاسایش كردو پێ ی راگەیاندن لەئێستادا پێویستیان بەوان نەماوە .

بەبریارێكی پارێزگاری كەركوك نەجمەدین كەریم هێزەكانی دژە تیرۆری سلێمانی هێنرانە كەركوك بەمەبستی كۆنترۆلكردنی ئەوباڵاخانەیە .

لیوای ماف پەروەرهەڵۆ نەجات بەریچَوەبەری ئاسایشی كەركوك لە لێدوانێكی راگەیاند :
كەركوك پێویستی بەهێنانی هیچ هێزێكی دەرەكی نیە و ئەو بریارە تاكرەوانە بوە كەهێنرانە كەركوك چونكە هێزەكانمان توانای كۆنترۆڵكردنی ئەوباروودۆخەیان هەبوو.
لەگەل ئەوەی هێزێكی یەكجار زۆر لەكەركوك هەیە بەهیچ شێوەیەك پێویستی نەدەكرد هێزی دەرەكی بێت .


لەدرێژەی قسەكانیدا لیوا هەڵۆ ووتی: ئەوتیرۆریستانەی كوژراون هیچ ناسنامەیەكیان پێ نەبووە و تەرمەكانیان شێوابوو بۆیە نەزانراوە سەر بەچ گروپێكی تیرۆریستینە .



پەیامنێر
Top