وادەی نوێکردنەوەی تۆماری ناوی دەنگدەران تاکو دووشەمەی داهاتوو درێژ کرایەوە
ڕۆژی ١٠ مانگی ڕابردوو لەسەرتاسەری عێراق ناوەندەکانی نوێ کردنەوەی تۆماری ناوی دەنگەران بەڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوە ،ئەمڕۆش دواین ڕۆژ بوو بۆ ئەو پڕۆسەیە بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەکەی تاکو دووشەمەی داهاتوو درێژ کردەوە.
هەر بەپێی زانیاریەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی تاکو ئێستا زیاتر لەچل و هەشت هەزار هاوڵاتی سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری ناوی دەنگدەرانیان کردوە بۆ دلنیابوون لەهەبوونی ناوەکانیان.
سەردانکردنی ئەو ژمارە هاوڵاتیە لەکاتێکدایە کەتەنها لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەپێی تۆمارنامەی سەرەتایی دەنگدەران نزیکەی یەک ملیۆن و دووسەد هەزار کەس مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە کە وابڕیارە لە ڕۆژی ٣٠ی مانگی چواری ساڵی ئایندە بەڕێوەبچێت.
