لەناو شارەکانی هەرێمدا بەفر بارین دەستی پێکرد

لەناو شارەکانی هەرێمدا بەفر بارین دەستی پێکرد
بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفرو بارانه‌ی ھەرێمی کوردستانی گرتووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سنوری قەزای ئامێدی چوار سانتیمه‌تر بەفر باریوە و رێژەیەکی دیاریکراوی بارانیش باریوە.

ھاشم یەحیا، بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزە لە قەزای ئامێدی راگەیاند: لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بەرقەزای ئامێدی چوار سانتیمەتری بەفر باریووە، پلەی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە.

ھاشم یەحیا، رێژەی بارابارینی ئەم ساڵی لە ناوچه‌ی ئامێدی بەم شێوەیە دیاریکرد:

ئامیدی : هه‌شت ملم سەرجەمی گشتی 199 ملم باریوە،
ناحیەی سەرسه‌نگ : 18ملم سەرجەمی گشتی 248 ملم باریوە،
ناحیەی دێرەلوک : نۆملم سەرجەمی گشتی 113 ملم باریوە،
ناحیەی کانی ماسێ : چوار سم بەفر باریوە و شه‌ش ملم سەرجەمی گشتی ١٦٣ ملم باریوە.
ناحیەی بامەرنێ : 25ملم سەرجەمی گشتی 179 ملم باریوە
ناحیەی چەمانکێ : 15 ملم سەرجەمی گشتی 193 ملم باریوە.




خەندان
Top