نێچیرڤان بارزانی: تەنازول لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ناکەین
لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، سەرۆک وەزیران لە وەڵامێکی رۆژنامەوانان گوتی: ئامادەین بۆ دەسەلاتی ناوەندی شی بکەینەوە و روونی بکەینەوە کە مافی دەستوری خۆمانمان هەیە و تەنازول لە مافی رەوای خۆمان ناکەین.
لە بارەی پرسی نەوتەوە، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: بە دوو قۆناغ ئێمە کەیسی نەوتمان بڕیوە، یەکەم بیسلەمێنین نەوتمان هەیە کە ئەوەمان سەلماند، دوەمیش هێنانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت بوو کە ئەوەشمان تێپەڕاند.
هەروەها رایگەیاند: جاران حکوومەتی عێراق، منەتیان دەکرد کە نەوتی عێراق دەفرۆشن و لەو بەشە بودجەی کوردستان دابین دەکەن، بەلام ئەمرۆ ئێمە هاوبەشی راستەقینەی داهاتی عێراقین.
هەروەها گوتی: یاسای موازنەی بەغدا سزایە دژی هەرێمی کوردستان نەک یاسا و سیستمی فیدراڵی بەم شێویە نییە و نەبووە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا گوتی: ئێمە مومارەسەی مافێکی دەستوری هەرێمی کوردستان کە لە دەستووری عێراق پێمان دراوە، دەکەین و و دەمانهەوێ بە پراکتیک جێبەجێ بکرێت وئامادەشین لەگەڵ بەغدا دابنیشین و بە روونی هەموو شتەکان باس بکەین بۆ ئەوەی زیاتر لە پرسەکان تێگەیشتنیان هەبێت.
