دوایین زانياری لەبارەی رەوشی كەركووك

 دوایین زانياری لەبارەی رەوشی كەركووك
لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان راگەیاند، تەنها دوو تیرۆریست لە باڵەخانەی جەواهیر مۆڵ ماون كە دەكەوێتە نزیك دەزگای هەواڵگری، باڵەخانەكەیان بۆمبرێژكردووە و 3 هاووڵاتیشیان دەستبەسەر كردووە.

لاهور شێخ جەنگی گوتیشی: \" 3 هاوڵاتی دەست بەسەر كراون لە هەوڵداین بۆ رزگاركردنیان، بەپێی زانیارییەكانمان ئەو تیرۆریستانە دوو جانتای گەورەیی TNT یان لەگەڵ خۆیان بردووەتە نێو باڵەخانەكە و پلیكانەو نهۆمەكانی باڵەخانەكەیان بۆمبڕێژكردووە.

بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی رامانی گرتووە، سەلامەتی گیانی 3 هاووڵاتیەكەیە كە بۆ ئێمە لە هەموو شتێك گرینگترە، بۆیە دەمانەوێت بۆمبەكان پۆچەڵبكەینەوە، ئينجا بە هەموو شێوەیەك رووبەڕوویان ببینەوە.





رووداو"
Top