سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 4/12/2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ‏غسان یوسف عەبدولباری الزواوی باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کرد.‏

لە دیدارێکدا باڵیوازی نوێی کوەیت لە عێراق غسان عەبدولباری سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە ‏سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی هیوادارە ئەم ‏سەردان و پەیوەندییانە بەردەوام بێت، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق سەرسامیی خۆیشی نیشاندا ‏بەرامبەر پێشکەوتن و دۆخی ئارامی و سەقامگیری و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان. ‏لەبەشێکی دیدارەکەدا غسان عەبدولباری ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی بەڕێزەوە سەیری ‏رۆڵی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە دەکات و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئێستا هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەی هیوایەکە بۆ ‏هەموو عێراق.‏

باڵیۆزی کوەیت لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی ئاماژەی ‏بەوەکرد، دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان پەرەپێبدەین و لەم ‏روانگەیشەوە هەوڵدەدەین بە زووترین کات کونسوڵگەری کوەیت لە هەرێمی کوردستان ‏بکەینەوە و ببێتە کەناڵێکی پتەوی پەیوەندییەکانمان.‏

لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی باڵیۆزی نوێی ‏کوەیت لە عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتی کوەیت پێگەیەکی گرنگی لای کورد هەیە و ‏ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا نیشان دا.‏
Top