له سلێمانی دوو ئۆتۆمبیلی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ته‌قێندرێنه‌وه
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، دوو قینه‌وه له رێگه‌ی بۆمبی لكێندراو له ماوه‌ی شه‌ش خووله‌كدا دوو ئۆتۆمبیلی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌و كه به‌هۆیه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له نزیك بازاڕی سه‌رچنار و دووه‌میشیان له نزیك چێشتخانه‌ی داوا بووه هه‌ر له سه‌رچنار.
هه‌روه‌ها عه‌مید نوری ده‌ڵێت: چونكه هه‌ردوو ئه‌فسه‌ره‌كه ماڵیان له‌یه‌كتر نزیكه دوور نییه یه‌ك ده‌ست بۆمبه‌كانی به‌م دوو ئۆتۆمبیله لكاندبێت.
